بەم شێوەیە دەتوانی پێوەندی بكەی
ئایە ڕوو لەكوێ بكەم ئهگەر ڕێز نەگیرا لە مافەكانم؟
ئایە لە دۆخێكی تەنگاوییت؟ تەلەفۆنبكە بۆ پۆلیس بۆ ژمارە 1121
بێجگە لەو دەستەڵاتانەی كۆمەك و یارمەتیی، كە لە خوارەوە نووسراون، هەموو شارەوانییە ئهركی لەسەرە و بەرپرسە لە كۆمەككردن و یارمەتییدانی كەسانێ كە تووشی زەبر بوونە، بۆیە دەتوانیتیش پێوەندیبكەی بە پۆلیسی شارەوانييەكەت، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی یان نەخۆشڤانێكی/ڕاوێژكارێكی كۆمەڵایەتی لە خوێندنگاكەت.
هەندێ لە ئهو ماڵپەڕانەی خوارەوە دوگمەی پەشۆكانی نیە تا بتوانی بە زووترین كات لاپەڕەكە بەجێبهێڵی.
بریس BRIS
بریس ڕێكخراوەیەكە بۆ منداڵانێ كە ژیانیان ناخۆشە و ئهمەیش دەكەوێتە سەر پێویستییان. تۆ كە تەمەنت تا دەگاتە 18 ساڵ، دەتوانی بەنەناسراوی تەلەفۆنبكەی و قسەبكەی لەگەڵ پێگەیشتوویەكدا لە بریس. لە ناو خەرجنامەی تەلەفۆنەكەت هەرگیز دیارنادا كە تۆ تەلەفۆنت كردووە بۆ تەلەفۆنی كۆمەككردنی منداڵ و بریس پارەی ئاخافتنی تەلەفۆنەكە دەدا. هەموو پێگەیشتوویە لە تەلەفۆنی یارمەتیی منداڵ، ئهركی دەرنەخستنی نهێنییان هەیە.
تەلەفۆنی یارمەتیی منداڵ: 116 111 ماڵپەڕwww.bris.se :
كێشكی ژن و كچ Kvinno- och tjejjourer
دەتوانی تەلەفۆن بكەی بۆ كێشكی ژن و كچ بەنەناسراوی. هەموو ژنانی كێشك ئەركی دەرنەخستنی نهێنییان هەیە.
شوێنەكانی وێب: یەكێتیی سەراسەری كێشكی ژنانی سوێد: www.kvinnojour.com
ڕێكخراوی سەراسەری كێشكی ژنان و كچان لە سوێد: www.roks.se
كێشكی كچان: www.tjejjouren.se
پێشوازیگای لیننا Linna-mottagningen
پێشوازیگای لیننا بۆ ئهو لاوانەن كە تەمەنیان 25-13 ساڵە و تووشی ستەم یان هەڕەشە یان زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، بوونە.
تەلەفۆنی كێشك: 020-40 70 40
www.kvinnonet.net
ر ف س ل RFSL
(ر ف س ل) ئامۆژگاریی سكۆنە (RFSL Rådgivningen Skåne)كۆمەك و ئامۆژگاریی دەكا بۆ ئهو كەسە كە تووشی زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە بووە بە هۆی خەسڵەتی سەكسییەوە. كێشكێكی تەلەفۆنیان هەیە و دەستدەكەن بە گرووپێكی كۆمەك.
ماڵپەڕ: www.heder.nu
یەكێتیی لاوانی خاجی سوور Röda Korsets ungdomsförbund
یەكێتیی لاوانی خاجی سوور كاروباری هاوڕیی كێشكدار(Jourhavande Kompis) دەباتەڕێوە كە یەكسەرە كاردەكا لەگەڵ دڵنیایی منداڵ و لاواندا. كێشكێكی تەلەفۆنیە كە بۆ ئهوێ دەتوانی تەلەفۆنبكەی بەنەناسراوی كاتێ پێویستیت هەیە به قسەكردن لەگەڵ یەكێكدا. ئهوانە كە وەڵامدەدەنەوە، گەنجن و بەتەواوەتی ئەركی دەرنەخستنی نهێنییان هەیە. هاوڕیی كێشكدار: 020-222 444
ماڵپەڕ: www.rkuf.se
كێشكی خوشك سۆمایاSysterjouren Somaya
كێشكی خوشك سۆمایا كێشكێكی ژنانەیە، كە زیاتر لە دە ساڵە خاوەنی ئهزموونە، بەتایبەت لە چاوپێكەوتنی ژنانێ، كە بەڕەچەڵەك بێگانەن و ژنانێك كە پێشینەیان موسڵمانە. ئهوان ئامۆژگاریی و كۆمەك و یارمەتیی پێشكەشدەكەن بۆ یارمەتیی خۆیی لە ڕێگای تەلەفۆنی كێشكەكەوە، كە كراوەتەوە لە هەموو ڕۆژەكان لە كاتژمێر 16-9. سێ شوێنی زندەگیی پارێزراویان هەیە، كە یەكێكیان بەتایبەت بۆ ژنانێكە كە گرفتی پێوەندار بە شەرەفیان هەیە. قسەدەكەن بە زیاتر لە30 زمان. تەلەفۆن: 020-81 82 83 ماڵپەڕ: www.somaya.se
چارێكیتر بیربكەرەوە! Tänk om!
چارێكیتر بیربكەرەوە! كۆمەڵەیەكی ئیدیالیە كە لە ساڵی 2009 دامەزراوە بۆ كاركردن لەگەڵ ئاگاداریی، زانیاریی، ئاخافتن و تیماركردنی كەسانێ كە تووشی ستەم و زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، بوونە. لە پێش هەموو شتێكەوە، چارێكیتر بیربكەرەوە! وەكو كۆمەڵە، بایەخدەداتە پرسی زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، گرفتی بادە و ناركۆتیكا، تاوانكردن، خۆڕووخاندن و بەرزكردنەوەی چەسپاندنی شیاویان.
زۆرتر بخوێنەوە لە www.tankom.net یان پێوەندیبكە پێیانەوە بەهۆی تەلەفۆن 0736-98 23 82.
هێڵی ئارامی ژنانی نەتەوەیی Nationella Kvinnofridslinjen
تەلەفۆنی كۆمەك و یارمەتیی نەتەوەیی هەموو كاتێ كراوەیە. تەلەفۆنكردن بۆی بە خۆڕاییە و تۆ مافت هەیە نەناسراو بی. بواری كۆمەككردن هەیە بە زمانی جۆراوجۆر. دەتوانرێ سەردانت لە ماڵپەڕەكەیان، بشاردرێتەوە. تەلەفۆنی كێشك: 020- 50 50 50 ، ماڵپەڕ: www.kvinnofridslinjen.se
تەلەفۆنی كۆمەك لە بارەی زەبری پێوەندار بە شەرەفەوەStödtelefon om hedersrelaterat våld
تەلەفۆنێكی ئامۆژگاریی و كۆمەكە بۆ ئهو كەسە دەخوازێ قسەبكا لە بارەی زەبر، هەڕەشە و كۆنترۆڵ بە ناوی شەرەفەوە. تەلەفۆنەكە كراوەیە بۆ هەموو كەسێكى لێقەوماو، كەسوكار، هاوڕێ و خەڵكیتر، كە دەخوازن پرسیاربكەن لە كارمەندان، كە ئهزموونێكی دوورودرێژیان هەیە. بەرپرسی تەلەفۆنی كۆمەك، چاوەدێریی بەرەبەیانە Gryning Vård.
تەلەفۆنبكە بۆ ژمارە 020-25 85 85 لە ڕۆژانی ئاسایی لە نێوان كاتژمێری 18.00-14.00
پرسی كوڕان Killfrågor
پرسی كوڕان ئاخافتنگایەكی كۆمەكیە كە بایەخدەداتە كوڕ. كوڕ و ئهوانە كە هەستدەكەن كوڕن، دەتوانن ڕووبكەنە:
www.killfragor.se