dinarattigheter.se

بەم شێوەیە پەیوەندی دەكەی

پەنادەبەیتە ئێرە ئهگەر مافەكانت پێشێلبكرێ

مافەكانی منداڵ

یاساكانی سوێد وا دەڵێن لە بارەی مافی منداڵەوە

“هەموو منداڵێك كە تەمەنی لە 18 ساڵ كەمترە، دەبێ لە ژێر سەرپەرشتیی یەك یان دوو كەسی پێگەیشتوو بێ ، كە بەزۆرین دایكوباوكە یان یەكێ لەوان سەرپەرشتی منداڵەكەیە. سەرپەرشتییبوونی منداڵێك بە واتای هەندێ ئەركە، بۆ وێنە چاودێریكردنی ئهوە بكرێ كە منداڵەكە ئهو خزمەتكردن و ئاسایش و پەروەردەیە، كە پێویستی پێیان هەیە، وەریان دەگرێ و چاودێریكردنی ئهوە كە منداڵەكە زیانی لێنەكەوێ. سەرپەرشتەكەیش ماف و بەرپرسیی هەیە لە بڕیاردانی پرسی كەسیی، كە گرینگە بۆ منداڵەكە، بۆ وێنە وەك خوێندكاریی منداڵەكە. منداڵەكە چەند گەورە بێ ئهوەندە زۆرتر دەبێ خواستی منداڵەكە لەبەرچاوبگیرێ [...]“.

”منداڵ مافی سەرپەرشتیی و دڵنیایی و پەروەردەیەكی باشی هەیە. دەبێ ڕەفتار لەگەڵ منداڵدا بكرێ بە ڕێزگرتن لە كەسیی و تایبەتمەندیی و نابێ منداڵ سزای لەشیی بدرێ یان ڕەفتارێكی سووكایەتی تر لەگەڵیدا بكرێ”. یاسا (1983:47).

دایكوباوك مافیان هەیە بڕیار لە بارەی هەندێ شتەوە بدەن، كە پێوەندیی بە منداڵەكانیانەوە هەیە. ئەركیان لە سەرە منداڵكانیان بپارێزن لە زیان و فێریان بكەن چی ڕاستە و چی هەڵەیە. منداڵی بچووك هەمیشە نازانێ چی بۆی باشە و ئهو كاتە دەبێ دایكوباوكی بڕیاربدەن. چەندە منداڵێ گەورە بێ، ئهوەندە زیاتر دەتوانێ خۆی باسی خواستى خۆی بكا. كاتێ مرۆڤ تەمەنی 18 ساڵە، ئهو كاتە پێگەیشتووە و خۆی بڕیاردەدا لەبارەی هەموو شتێك پێوەندیی بە خۆیەوە هەیە.

لەوانەیە خێزان جیاوازبن لە بووچوونەكانیان بۆ ئهو شتانە كە گونجاون بۆ منداڵی بچووكتر لە 18 ساڵ، بڕیاربدا لە بارەیانەوە. هەندێ منداڵ دەتوانن لە دەرەوە بن تا درەنگانێ و هەندێ تریان دەبێ زووتر بگەڕێنەوە بۆ ماڵ. هەندێكیان دەبێ ئهنجامی كۆششی ماڵێ بدەن یەكسەر پاش تەواوبوونی كاتى خوێندنگا و هەندێكی تریان دەتوانن یەكەم جار لای هاوڕێكانیان بمێننەوە. بەبێ ڕەچاوكردن لە بۆچوونی دایكوباوك لە بارەی ئهوەوە منداڵەكەی دەبێ چی بكا، دەبێ هەمیشە گوێبگرن لە بۆچوونی منداڵەكەیان.

دەبێ دایكوباوك ئهو شتە بكەن كە باشە بۆ منداڵەكەیان و بەباشی خزمەتیان بكەن. لە ئهركەكانیان ئهوەیە بهێڵن منداڵەكە بۆچوون و بیر و هەستی خۆی دەرببڕێ و مەودای ئهوە بدەن منداڵەكە پێشبكەوێ بەدرێژایی تەمەنیدا.


پەیوەندی گرینگ 

SOS Alarm 112

BRIS 116 111
www.bris.se

Polisen 114 14
www.polisen.se

Rädda Barnen
www.rb.se

Ungdomsmottagningen
www.umo.se

Kvinnofridlinjen 020-50 50 50

Hur kan jag hjälpa?

Vill du vara med och hjälpa utsatta tjejer och killar?

Läs mer om vad du kan göra