یاسا وادەڵێ لە بارەی ئازاردانەوە
5§”ئهوەی برینداری لەشیی كەسێكیتر دەكا یان نەخۆشیدەخا یان ئازاریدەدا یان بەردەوامدەبێ بهێڵێ ئهو كەسە بێدەستەڵات بێ یان شتێكیتری وەها، سزادەدرێ لەسەر ئازاردان بە دوو ساڵ زندانیی كە بەرزترین سزایە یان ئهگەر تاوانەكە كەم بێ، سزای دراوی دەدرێ یان شەش مانگ زندانییدەكرێ كە بەرزترین سزا دەبێ. یاسا (1998:393).”
هەروەها لە لێدانیی یەكێ یان نەخۆشخستنی، نایاساییە. بەردەوامبوونی بێدەستەڵاتیی ئهوەیە یەكێ دەبەسترێتەوە یان دەگیرێت و داخستنی دەرگا بە سەریەوە. پێدانی ئهلكوهوول یان ماددەی بێهۆشكار بە منداڵ، نایاساییە چوونكە زیانی هەیە. هەروەها چاودێریینەكردنی منداڵ بۆ پێویستییكردنی بە تیماركاریی و دەرمان، نایاساییە ئهگەر منداڵەكە پێویستی هەبوو پێیان.
زانیاریی زیاتر لە بارەی یاسادانان و كاخەزی بەڵگەی پەسەندكراو لە بارەی یاسای تاوانی سێكسی لەلای وەزارەتخانەی داد، هەیە لە www.regeringen.se