یاسا چی دەڵێ لەبارەی هاوسەرییەوە؟
هەمیشە تۆ مافت هەیە بڵیی نە بۆ هاوسەرییە كە تۆ ئارەزووت لێی نیە. بۆ وێنە، هاوسەرییكردن بە زەبری هەڕەشە و به ناچاركردن، نایاساییە.
ئهو دوو كەسە كە هاوسەرییدەكەن، دەبێ هەردووكیان ئامادەبن لە زەماوەندەكەیان و ڕازیبن ببنە هاوسەری یەكتر. كاربەدەستانی سوێد دەتوانن پەسەندی هاوسەرییەكی بێگانە نەكەن، كە بە زۆر كراوە. ئهگەر مرۆڤ هاوسەرییكردووە، ئهو كاتە زۆركات زەحمەتە مرۆڤ بسەڵمێنێ كە هاوسەرییەكە بە زۆر كراوە. لە بەر ئهم هۆیە، گرینگە مرۆڤ هەر لە سەرەتاوە ڕازینەبێ و ئهو كاتە یاسایش پشتگیریدەكا.
تۆ دەبێ تەمەنت 18 ساڵ بێ تا بتوانی هاوسەرییبكەی. لە هەندێ دۆخدا، كەسانێك تەمەنیان لەنێوان 16 و 18 ساڵ بێ، دەتوانن هاوسەرییبكەن، بەڵام دەبێ مۆڵەت وەربگرن لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێم. لە سوێد، كەم منداڵ دەتوانن مۆڵەتی هاوسەریی وەربگرن. تەمەن كەمتر لە 18 ساڵ پێی دەوترێ ڕێگری هاوسەریی بەپێی بەشی سەرەكی یاسای هاوسەریی 2 بەشی 1.
ئهگەر كەسێ هاوسەری هەیە، ناتوانێ هاوسەرییبكا لەگەڵ كەسێكیتردا تا جیانەبێتەوە لە هاوسەرەكەی. ئهگەر مرۆڤ هاوسەری هەیە لە سوێد، دەتوانێ هەمیشە جیابێتەوە، بەڵام مرۆڤ دڵنیا نیە لەوە كە بتوانرێ جیابوونەوەیەكی بێگانە وەربگرێ.
زۆرتر بخوێنەوە:
ڕێسا هەیە لە بارەی هاوسەریی، لە بەشی سەرەكیی یاسا (1987:230) و یاسا (1904:26 s.1)لە بارەی دۆخی دادی نێودەوڵەتیی كە پێوەندیی هەیە بە هاوسەریی و سەرپەرشتیارییەوە. تێبینی: لێرە دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە.
لە ماڵپەڕی میری دەتوانی بخوێنیتەوە:
- پرسیار و وەڵام لە بارەی هاوسەریی لە سوێد. تێبینی: لێرە دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە.
- پرسیار و وەڵام لە بارەی هاوسەریی، كه كراونە لە دەرەوەی سوێد. تێبینی: لێرە دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە.