dinarattigheter.se

بەم شێوەیە پەیوەندی دەكەی

پەنادەبەیتە ئێرە ئهگەر مافەكانت پێشێلبكرێ

مافەكانت

تۆ مافت هەیە بەخۆ ژیانی خۆت هەڵبژێری! كەسێكیتر ناتوانێ بریاربدا تۆ كێت خۆشبوێ یان چۆن دەبێ بژێی. مافەكانت پێوەندییان هەیە بە پێویستیی تۆ نەك بە پێویستیی خێزانەكەت یان خزمەكانت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە كە بەخۆت هەڵبژێری كێت خۆشدەوێ و لەگەڵ كێدا سێكسبكەی بە بێ ڕەچاوكردن لە زایەند. تۆ مافی ئەوەت هەیە سووكایتی پێت نەكرێ و مافت هەیە له ڕادەربڕین و بیركردنەوە و چۆنییەتیی دەركەوتنت و هەست بكەی بەوە خۆت ئارەزووت لێیە. لەش و هەوەسی سێكسیت مڵكی خۆتە و كەس بۆی نیە دەست بۆت ببا بێ مۆڵەتی تۆ.

بۆ تۆ كە تەمەنن لە18 ساڵ كەمترە، لە ڕاستیدا سەرپەرشتەكەت )ئەو كەسە كە بەرپرستە كە بەزۆری دایكوباوكە( بۆی نیە بڕیارى ئهوە بدا كە تۆ دەبێ چۆن هەستبكەی یان بیربكەیتەوە یان مافی هەبوونی كاتی ئازادت نەبێ و لەگەڵ هاوڕێكانتا نەبیت. بێگومان دایكوباوك بۆیان هەیە دیاری كاتی ڕەوا بكەن بۆ مانەوەت لە ماڵدا بە ئێواران و دەبێ كۆششی ماڵێ ئهنجام بدەی و لەبار نیە لەگەڵ هەموو كەسێكدا بە شەوان دەربچی، بەڵام هەموو منداڵ و گەنجێ مافی هەیە بە ئاسایشی بژێت و پێشبكەوێ. ئهمە دەكرێ لە ڕێگای باوەڕ و خۆشەویستی و خوێندكاریی و مافی یەكتربینین لە ناو كۆمەڵگادا و ڕۆیشتن بۆ سینەما و چایخانە و یاریكردنی فوتبۆڵ و فێربوونی مەلەكردن هتد.

بەداخەوە ئێمە دەزانین زۆر منداڵ و لاو مافیان نیە لە بۆچوون و هەستكردن و ژیان بەو شێوەیە خۆیان دەخوازن بژێن. زۆر كەس وا تێدەگا كە یاساكان پێوەندیان نیە پێیانەوە یان بە خێزانەكانیانەوە. زۆریان هەستدەكەن نادیارن لە لاى كۆمەڵگاوه و دە ژێن لە ناو دوو جیهاندا، كە لەوێ بەتەواوی دوو ڕێسای جیاواز هەن بۆ چۆنییەتی ڕەفتاركردن. لەوانەیە تۆ بەتەواوی شەیدایت و تەزوولە بە هەموو لەشتا دێت، بەڵام دەزانی تۆ هەرگیز ناتوانی باسی بكەی. لەوانەیە تۆ كچێكی گەنج بیت، كە ناتوانی هاوڕێكەت ببینی پاش كاتی خوێندنگا چوونكە برای هەیە یان لەوانەیە تۆ شەرمەزار بیت چوونكە باوكت/دایكت گرفتی تریاككێشان (missbruk) بووه. ئێمە دەزانین ئێوە هەن! ئێمە زۆرین كە كاردەكەین لە ڕێكخراو و دامودەستگا كە پێكەوە كاردەكەین بۆ گۆڕینی بارودۆخی تۆ. ئهو ڕێسانە كە برەودارن بۆ منداڵێك، برەودارن بۆ هەموو منداڵێك. گرینگ نیە تۆ لە مالمیۆ یان لە هاپاراندا دەژیت یان لە وڵاتێكیتر دەژیت.

ئهم بەشە لە ماڵپەڕەكە باسی مافی مرۆڤی تۆ دەكا و نووسراوە لە ناو دۆكومێنتی نێونەتەوەیی، كە زۆر وڵات مۆری كردووە. لەوانەیە تێگەیشتن لە چۆنییەتی پێكەوەبەستنی مافی مرۆڤ كەمێ دژوار بێ یان چ یاسایانێ برەویان هەیە. لەم لاپەڕەدا دەتوانی لە بارەی ئهو مافانە تۆ هەتە، بخوێنیتەوە. هەروەها دەتوانیتیش پرسیار بكەی لە مامۆستایەك یان كەسێكی تری پێگەیشتوو، كە بڕوات پێی هەیە.


پەیوەندی گرینگ 

SOS Alarm 112

BRIS 116 111
www.bris.se

Polisen 114 14
www.polisen.se

Rädda Barnen
www.rb.se

Ungdomsmottagningen
www.umo.se

Kvinnofridlinjen 020-50 50 50

Hur kan jag hjälpa?

Vill du vara med och hjälpa utsatta tjejer och killar?

Läs mer om vad du kan göra