dinarattigheter.se

بەم شێوەیە پەیوەندی دەكەی

پەنادەبەیتە ئێرە ئهگەر مافەكانت پێشێلبكرێ

ئایە ستەم و زەبری پێوەندیدار بە شەرەفەوە چییە؟

ئایە تۆ ناتوانی بژی وەك ئهوەی خۆت ئارەزووت لێیە؟ ئایە ڕێسای خێزانەكەت/خزمەكانت سنوور بۆت دادەنەن بۆ ئهوە چی دەبێ لەبەر بكەیت و چ كەسانێك ببینی و بەشداری لە چ بابەتێ بكەی لە خوێندنگا و كێ ببێتە هاوسەرت؟ ئایە دەخرێیتە ژێر چاودێری لەلایەن خزمێكتەوە؟ ئایە سزادەدرێی ئهگەر بەپێی سیستێمی ڕێسای خێزانەكەت هەڵسوكەوت نەكەی؟ ئایە هەستدەكەی كە یاسا سوێدییەكان پێوەندیان بە تۆ و دۆخی ژیانی تۆوە نیە؟

ئهو كەسە تووشی ئهم شتانە دەبێ لەوانەیە تووشی شتێك بێ ناوی ستەم و زەبری پێوەندیدار بە شەرەفەوەيه. لەوانەیە ئەو ڕێسایانه جیاوازبن كه مرۆڤ دەبێ بەپێی هەڵسوكەوت بكا و سزاكانیش لەوانەیە جیاواز بن. گرینگە بزانرێ كە هۆی زەبر و سووكایەتپێكردن هیچ ڕۆڵێكی نیە. هیچ بەرگرییەك نیە لە ڕێزنەگرتن لە مافی منداڵ و لاوان. ژیانێكی ئازاد لە ستەم و زەبر، پرسێكی مافە. ئهوە گرینگ نیە ئێمە ناوی دەنەین چی، بەڵكو ئهوە گرینگە كە تۆ وەك لاوێك دەبێ مافی ژیانێكی بێ ستەم و زەبرت هەبێ و تۆ خاوەنی خۆت و ئایندەی خۆت بی.

”جاروبار لەوانەیە مرۆڤ بیربكاتەوە و بڵێ دیارە من هەڵەم – ئهگەر هەموو خزمەكانم وا بیردەكەنەوە، لەوانەیە ئهوان ڕاست بكەن. ئایە دەبێ 40-50 كەس هەڵە بن؟”

ئهمە قسەی كچێكی 18 ساڵانە

نە، ئهمە هەڵەی تۆ نیە، هەڵەی خزمەكانتە، كە بە پێی نەریت و ڕێسا ڕەفتاردەكەن، كە دژی یاسا و مافەكانی تۆن. كۆنترۆڵی نەكچێتی (كجەكە سێكسی كردووە) گرینگە لە كولتووری شەرەفدا و شەرەفی خێزانەكە/خزمەكان بەستراوەتەوە بە ڕەفتاری سێكسی كچان و ژنانەوە. دەبێ كچ كچێتی بمێنێتەوە تا كاتی شووكردنی و دەبێ ئابڕوودار بێ وەك كچێكی ”باش”. زۆرجار ناوبانگییەكی خراپ دەبێتە هۆی زیانلێدانی شەرەفی خێزان و هیچ ڕۆڵێشی نیە ئهگەر لە ڕاستیدا شتەكە ڕووبدات یان نە، ناوبانگە خراپەكە دەبێتە هۆی سزادانی كچەكە. بۆ ئهوە بزانرێ كچان و ژنانی خێزانەكە/خزمان ”باشن”، كۆنترۆڵ دەكرێن لەلایەن ئهو كەسەكانی ترەوەی خێزانەكە و خزمەكانیان. لەوانەیە بریتیبێ لە كۆنترۆڵكردن لە ڕۆژانی ئاسایی و سنووردانان بێ بۆ ئهوە كچان چ جلوبەرگێ لەبەربكەن و لەگەڵ چ هاوڕێیەكدا هەڵسوكەوت بكەن و هەروەها كۆنترۆڵ و سنووردانان لە پرسی مەزنتر، وەك هەڵبژاردنی خوێندكارى و هاوسەرییەتی.

مرۆڤ دەڵێ ئهمە زەبرێكی بەكۆمەڵە. ئهمە مانای ئهوەیە كە لەوانەیە زۆر تاوانكار (ئهوانەن كە كردارەكان ئهنجامدەدەن، بۆ نموونە لە یەكێك دەدەن) یان زۆر كەس ئاگای لە هەڕەش و زەبر هەیە و ڕاناوەستن دژی. ڕێسا هەیە لە بارەی ئهوەوە كە مرۆڤ دەبێ چۆن ڕەفتاربكا و ئهگەر بە پێی ڕێساكان نەكرێ، سزای جۆراوجۆر دەدرێ.

pyramid

وێنەی سەرەوە :ئازادی و بواری ژیان بۆ ئهو منداڵانە كە دەژێن بێ ستەمی شەرەف

وێنەی خوارەوە: ئازادی و بواری ژیان بۆ ئهو منداڵانە كە دەژێن لەگەڵ ستەمی شەرەفدا

وێنەی سەرەوە ڕووندەكاتەوە كە چۆن بواری ژیان كەمدەبێتەوە لەگەڵ تەمەنی ئهو كچانە كە دەژێن لە ناو خێزانێكدا كە لە ناو چوارچێوەی شەرفدا دەژێن. ئهمە ڕوودەدا لە كاتی پێگەیشتندا، كە سنووردانان زیاددەكا بۆ كچ بۆ كۆنترۆڵكردنی ژیانی سێكسی كچەكە.

بێبەشكردن لە مافەكان بە هۆی ستەمی شەرەفەوە، ئهمانە دەگەیەنێ …

  • بۆنەبوون لەبەركردنی ئهو جلوبەرگە، كە مرۆڤ ئارەزووی لێیە
  • بۆی نەبێ بڕواتە دەرەوە
  • بۆی نەبێ هاوڕێكانی ببینێ
  • بۆی نەبێ هاوسەری بكا لەگەڵ ئهو كەسە خۆی ئارەزووی لێیە
  • بۆی نەبێ بڕیاربدا لە سەر لەشی خۆی یان ژیانی یان سێكسییەتی
  • هەمیشە لە ژێر چاودێری و كۆنترڵدا بێ
  • نەهێڵرێ بەردەوام بێ لە سەر خوێندنەكەی یان دەبێ بخوێنێ لە هەمان ناوچە كە خێزانەكەی تیایدا دەژێ.
  • جڵەوی بگیرێ لە لایەن ئهو كەسانە لە خێزانەكەی/خزمانی كە دەسەڵاتیان زۆرترە لێى.

كوڕان و شەرەف

لەگەڵ ئهوەشدا كە كوڕان زۆر جار ئازادی و مافی زۆرتر لە كچان پێییان دەدرێ، بەڵام ئهوانیش ناچاردەكرێن بژێن لە ناو بیری شەرەفدا. جاروبار دەبێ كۆنترۆڵی خوشك و ئامۆزاكانیان و دایكانیان بكەن و سزایان بدەن ئهگەر كوڕەكان ئارەزوویانیش نەبێ لەم كردەوانە. هەروەها كوڕان ناچاردەكرێن هاوسەریبكەن دژ بە ئارەزووی خۆیان، لەگەڵ یەكێكدا كە خێزانەكەی/خزمەكەی هەڵیبژاردووە بۆی. ئهوانیش لەوانەیە تووشی زەبر بێن ئهگەر ئارەزوویان نەبێت تەنیا لە ئافرەت )ئهگەرheterosexuell نەبن(. ئهگەر دەخوازی زۆرتر بخوێنیتەوە لە بارەی شەرەف و هاوسێكسكردن (homosexualitet)، دەتوانی لێرە بیكەی. دوگمەی پەشۆكان هەیە بۆ بەپەلە بەجێهێشتنی ئهم لاپەڕە.


پەیوەندی گرینگ 

SOS Alarm 112

BRIS 116 111
www.bris.se

Polisen 114 14
www.polisen.se

Rädda Barnen
www.rb.se

Ungdomsmottagningen
www.umo.se

Kvinnofridlinjen 020-50 50 50

Hur kan jag hjälpa?

Vill du vara med och hjälpa utsatta tjejer och killar?

Läs mer om vad du kan göra