dinarattigheter.se

بەم شێوەیە پەیوەندی دەكەی

پەنادەبەیتە ئێرە ئهگەر مافەكانت پێشێلبكرێ

دەترسی بە زۆرەملێ بدرێی بە شوو یان ژنبهێنێ؟

ئهگەر مرۆڤ فشار بهێنرێتە سەری تا بێ خواستی خۆی هاوسەریی بكا، بۆ نموونە لێی بدرێ یان هەڕەشە لێی بكرێ یان زۆر لێی بكرێ یان دەرگا لەسەری دابخرێ و لە دۆخێكی تەنگاویە، دەبێ مرۆڤ تەلەفۆن بكا بۆ ژمارە تەلەفۆن 112. ئهگەر دۆخەكە تەنگاوی نەبوو، مرۆڤ دەبێ تەلەفۆن بكا بۆ ژمارە 14 114 تا پێوەندیبكا بە پۆلیسەوە.

سڵ مەكە لە داواكردنی یارمەتیی

ئهگەر مرۆڤ لە درەوەی وڵاتە، مرۆڤ تەلەفۆندەكا بۆ ژمارە +46 77 114 14. مرۆڤ دەتوانێتیش پێوەندیى بكا بە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی شارەوانێكە. كاتێ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییەكە داخراوە بە شەوان و لە ڕۆژە پشووەكاندا، مرۆڤ دەتوانێ پێوەندیى بكا به كێشكی كۆمەڵایەتییەوە. مرۆڤ دەتوانێ ژمارەی تەلەفۆنی خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی و كێشكی كۆمەڵایەتیی بدۆزێتەوە لە ماڵپەڕی شارەوانیی یان لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی زانیاریی، بۆ نموونە 118 118 یان 118 100.

ئهگەر تۆ نادڵنیای، تەلەفۆنبكە بۆ كێشكێ

ئهگەر مرۆڤ ناخوازێ بڕوا بۆ پۆلیس یان بۆ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی، یەكسەر دەتوانێ پێوەندیی بكا بە ڕێكخراوێكی دڵخوازانەوە یان دامودەستگایەكی كێشكەوە، كە خاوەن ئهزموونە لە كاركردن لەگەڵ ئهو لاوانه كە مەترسیان هەیە بە زۆر بكرێنە هاوسەر. دامودەستگا هەیە بۆ كچان و كوڕان و كەسانی ترانس. مرۆڤ دەتوانێ ئیمێل بنێرێ یان تەلەفۆنبكا یان سەردانی ڕێكخراوەكە بكا. پێویست ناكا مرۆڤ ناوی خۆی بێژێ یان باسی ئهوە بكا لە كوێ دەژێ ئهگەر مرۆڤ نەخوازێ. ڕێكخراوێكی دڵخوازانە دەتوانێ یارمەتیى كەسێ بدا و ڕوونی ئهوە بكاتەوە كە مرۆڤ چ مافێكی هەیە و پۆلیس و خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی چی دەتوانن بكەن تا یارمەتیى یەكێ بدەن. هەروەها ئهوان دەتوانن لەگەڵيدا بڕۆن بۆ لای پۆلیس یان خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی.

داوای ئامۆژگاریی بكە لە هاوڕێ و لە خوێندنگا

هەروەها مرۆڤ دەتوانێ قسەبكا لەگەڵ یەكێك كە بڕوای پێی هەیە و داوای ئامۆژگاری و كۆمەك و یارمەتیى لێی بكا تا پێوەندیى تر بكا ئهگەر پێویستی كرد. لەوانەیە ئهم كەسە مامۆستایەك، هاوڕێیەك، دایك، باوك، ڕاوێژكارێكی كۆمەڵایەتیی خوێندنگاكە یان كارمەندێ لە پێشوازیگایەكی لاوان بێ. ئهگەر توانرا، مرۆڤ دەتوانێ هەوڵبدا قسەبكا لەگەڵ دایكوباوكیدا یان خزمانی و باسی ڕەوشی خۆی بكا و هەوڵبدا قایلیان بكا هاوسرێكە بوەستنن.

دەتوانی زۆرتر بخوێنیتەوە لە

www.regeringen.se
لاپەڕەی میری لە پرسیار و وەڵامدا لە بارەی هاوسەريی زۆرەملێ. لاپەڕەكە بە هەموو زمانەكان هەیە. تێبینی: ليرەدا دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە.

هەروەها دەتوانی داوای نامیلكەی زانیاریی ”ئایە دەتوانم هاوسەرییەتی بكەم لەگەڵ ئهو كەسە خۆم دەخوازم؟” بكەی كە بە خۆڕاییە و نووسراوە بە گەلێك زمان. بكەوە شوێن لینكی: ئایە دەتوانم هاوسەریی بكەم لەگەڵ ئهو كەسە خۆم دەخوازم؟ تێبینی: فایەلێكی پ د ف (pdf-fil) دەكرێتەوە. لێرەدا دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە یان فایەلەكە.


پەیوەندی گرینگ 

SOS Alarm 112

BRIS 116 111
www.bris.se

Polisen 114 14
www.polisen.se

Rädda Barnen
www.rb.se

Ungdomsmottagningen
www.umo.se

Kvinnofridlinjen 020-50 50 50

Hur kan jag hjälpa?

Vill du vara med och hjälpa utsatta tjejer och killar?

Läs mer om vad du kan göra