یاسا چی دەڵێ؟
هەموو مافی منداڵ بەپێی پەیمانی منداڵ، دەبێ زاڵبێ بەسەر یاسادانانی سوێدیدا. واتە هەموو ڕێساكانی پەیمانی منداڵ دەبێ ڕەنگبداتەوە لە یاسادانانی ئێمەی سوێدی.
لەبەر ئهم هۆیە، ڕێسای پەیمانی منداڵ لە زۆر یاسای جۆراوجۆردا هەیە، بۆ وێنە بەشی سەرەكی یاسای دایكوباوك و یاسای خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی و بەشی سەرەكی یاسای تاوان. تۆی منداڵ دەبێ بپارێزرێی لە ئازاردان و دەستدرێژیی سێكسی و لێدان و ستەم و زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە و لە هاوسەریكردنی بە زۆر و هتد. لێرە هەندێ یاسامان هەڵبژاردووە، كە كەمێ زیاتر دەدوێین لە بارەیانەوە.