پەیمانی منداڵ

 

پەیمانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی مافی منداڵ، پێی دەوترێ پەیمانی منداڵ. پەیمانەكە دەڵێ دەبێت هەموو منداڵێ لە هەموو وڵاتێ مافیان هەبێ و میری لە هەر وڵاتێك، دەبێ منداڵ بپارێزێ و بەرپرس بێ لەوە كە منداڵ مافی خۆی وەردەگرێ.

سوێد بەڵێنی داوە بە هەموو وڵاتانی تری پەیمانەكە (ئەو وڵاتانە كە مۆری پەیمانەكەیان كردووە) كە بەپێی ماددەكانی پەیمانی منداڵ بڕواتە ڕێوە و یاساكانی سوێد دەبێ بگونجێ لەگەڵ ڕێساكانی پەیمانی منداڵدا، كە ئێمە پەسەندمان كردوو. لە جنێڤ، كۆمیتەیەكی منداڵ هەیە. وڵاتانی پەیمانەكە دەبێ ڕاپۆرت پێشكەشبكەن بۆی لە بارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی پەیمانی منداڵ. كۆمیتەی دادی منداڵ دەتوانێ ڕەخنە بگرێ لەو وڵاتانە كە لادەدەن لە پەیمانەكە. لەخوارەوە ژمارەیەکى هەلبژاردراو هەیە لە بەندەکانى پەیمانى مندال کە پێکدێت لە 54 ماددە.

ماددە 2 نە بۆ هەڵاواردن Icke diskriminering

هەموو منداڵێ هەمان ماف و نرخیان هەیە. لە سوێد ئەو كەسانە تەمەنیان كەمترە لە18  ساڵ، دەژمێررێن بە منداڵ، بۆیە ماددەكە منداڵ و لاو دەگرێتەوە. ڕەنگی پێستت، بڕوات بە چ خوایەكە، هەژاری یان دەوڵەتمەندی یان دەتوانی ڕێبكەی یان نە، ئەمانە هیچ رۆڵێكیان نیە. نابێ كەس هەڵسووكەوتی خراپ دژی بكرێ! هەڵاواردن ئەوەیە كە مرۆڤ ڕەفتارى خراپ لەگەلی بكرێ، بەراورد بە كەسانی تر، سەرەڕای ئەوەش مرۆڤ دەبێ وەك یەك ڕەفتار لەگەڵیدا بكرێ. میری (دەوڵەت) دەبێ چاوەدێری ئەوە بكا كە هێچ منداڵێك تووشی هەڵاواردن نەبێ. نموونەیەك بۆ هەڵاواردن ئەوەیە ئەگەر منداڵێك بۆی نەبێ بەشداریبكا لە وانەوتنەوەكانی خوێندنگا. نابێ هیچ منداڵێ هەڵاواردێن و دەرهاوێژرا بێ. خوێندنگا دەبێ ئاگای لەوە بێ كە هەموو قوتابیان بۆیان هەیە بەشداری بكەن لە وانەوتنەوەكاندا، تەنانەت وانەوتنەوەكانی سێكسی و مەلەكردن و پراو (پراكتیككاریی فێربوونی ڕشته‌ هاوكات له‌گه‌ڵ چوون بۆ خوێندنگا).

ماددە– 3  بەرژەوەندیی تۆ لە پێش هەموو شتێكەوەیە

ماددە3  دەبێژێ بەرژەوەندیی منداڵ لە پێش هەموو شتێكەوە دێت. تەنانەت ئەگەر بەتەواوی وایش نەبوو كە تۆ بیرت لێی كردبێتەوە، دەبێ ئەو كەسانە بڕیارەكە دەدەن لێكۆڵینەوەیان كردبێ كە چى باشترین شتە بۆ تۆ، نەك تەنیا بڕیاری ئەو شتانە بدەن، كە گونجاون بۆ مامۆستاكانت یان دایكوباوكت. هەروەها ئەمە ئەوەش دەگرێتەوە بۆ نموونە، كاتێ ڕامیاریكار بڕیاردەدا و بڕیارەكە كارتێدەكاتە سەر زۆر منداڵ.

ماددە – 6 مافی ژیان و بەردەوامبوون لە سەر ژیان و پێشكەوتن

هەر منالەک مافى هەیە لە ژیان وگەشەکردن. کەواتە سوید هەموو شتێک ئەکات بۆ ئەوەى منالیەکى باشت بەدەستبکەوێ. مافت هەیە لە ئاسایش وخواردن، ودەرفەتى یاریکردن، ورویشتن بو قوتابخانە وبەدەستخستنى خوشەویستى. هەموو شتێک لە پێناوى گەشەکردنت. مەبەست لێرە تەنها گەشەکردنى جەستەیى نیە، بەلکو ئەوەیە شنى نوێ فێربى وبیر لەخوت بکەیەوە. ئەو بەندە هەروەها واتاى ئەوەیە کە سوید هەموو شتێک ئەکات بۆ ئەوەى منالان بژین وبمێنن لە ژیان ودەرمان وچاودێرى پزیشکى وەرگرن. ئەبێ منالان نەچار نەکرێن بەشدارى لە جەنگ بکەن یان برسى بکرێن.

 

تۆ مافت هەیە

  • ·       لە تاقیكردنەوەی ململانێی تازە و فێری شتی نوێ بیت.
  • ·       لە هەستەكانت. تۆ هەستت هەبێ و بیربكەیتەوە باوەڕبكەی بەو شتە ئارەزووت لێیە.
  • ·       بڕۆی بۆ خوێندنگا. خوێندنی سەرەتایی زۆرەملێیە و هەروەها بتوانی خوێندنی ئامادەییش تەواوبكەیت ئەگەر ئارەزووت لێی بوو.
  • ·       ئەرکى خوێندنگا جێبەجێبكەیت بە كۆمەك و هاندان. تۆ دەبێ كاتتیش هەبێ بۆ جێبەجێكردنی كۆششی ماڵێ.
  • ·       كۆنترۆڵنەكرێیت لە لایەن خێزان و خزمەكانتەوە.
  • ·       ناچارنەكرێیت كۆنترۆڵی برا و خۆشكەكانت یان ئامۆزاكانت بكەی. تۆ مافت هەیە لە هەبوونی ئارەزووی تایبەت و خۆپێشكەوتن.

ماددە12   تۆ مافت هەیە بۆچوونەكانت دەربڕی

تۆ مافی دەربڕینی بۆچوونەكانت هەیە و ڕاكانت بڵێی لە بارەی ئەو پرسێارانە كە پێوەندیان بە تۆوە هەیە. دەبێ پێگەیشتووەكان گوێبگرن لە بۆچوونەكانت و ڕێز لێیان بگرن. كاتێ دامودەستگایەك یان دادگایەك مامەڵەدەكا لەگەڵ پرسێك پێوەندی هەیە بە تۆوە، دەبێ تۆ دەرفەتت بدرێ بۆ گوتنی ئەوەى تۆ دەتەوێ.

ماددە 14-13

ئەم ماددانە پێوەندیان بە ماددەی 12 ەوە هەیە و دەربارەی ئەوەن كە تۆ مافی دەربڕینی ئازادت هەیە. ئەمە مانای ئەوەتا كە تۆ مافت هەیە بگەڕی بە دوای زانیاری و بیری نوێدا و زانیاری وەربگری لە كەسانی تر و زانیاری بڵاوبكەیتەوە )ماددە 13) تۆ مافی ئەوەت هەیە هەستبكەیت و بیربكەیتەوە لەو شتانە ئارەزووت لێیانە، بە واتەیەكی تر باوەڕ بكەی بەو ئاینە كە خۆت دەیخوازی یان جۆرێكیتر لە باوەڕ. بەپێى ئەو ماددە دایک وباوکت یان سەرپەرشتەكەت ئەتوانن ڕێ پیشانت بدەن، بەڵام هەرگیز بۆیان نیە بڕیاری چۆنییەتی بیركردنەوەی تۆ بدەن )ماددە 15).

لێرەدا هەندێ لە ماددە هەرە گرینگەكانی پەیمانەكە باسكراوە بە نووسراوە. ماددە 2 و 3 و 6 و 12 ناودەبرێن بە ڕێبازی بناخەیی پەیمانی منداڵ. بێجگە لەمانە ماددەیتر هەن لە بارەی پاراستن لە پەلاماردان (ماددە 19) و پارێزە دژ بە ئەشکەنجە )ماددە 27) و پارێزە دژ بە لادان لە یاسا، بۆ نموونە كەسێك یاداشتنامە یان نامەكانت دەخوێنێتەوە )ماددە 16). پەیمانی منداڵ بریتیە لە 54 ماددە، كە 41 ماددە باسی مافی منداڵ دەكەن و 13 ماددە باسی ئەوە دەكەن چۆن وڵاتەكان دەبێ كاربكەن لەگەڵ پەیمانەكەدا. ئەگەر دەخوازی زۆرتر بخوێنیتەوە، سەردانی www.unicef.se/barnkonventionen بكە.

Viktiga kontakter

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se