پرسیار و وەڵام

دایكوباوكم ناهێڵن ئامادەبم لە هەندێ وانە، چی بكەم؟

وانەوتنەوە لە خوێندنگای سەرەتایی سوێدی زۆرەملێیە، واتە تۆ ناتوانی ئامادە نەبی بێ هۆیەكی پەسەندكراو. تۆ مافت هەیە لە خوێندكاریی و بەشداریكردن لە هەموو وانەوتنەوەكان لە خوێندنگا. هەوڵبدە قسەبكەی لەگەڵ مامۆستاكەتدا و باسی گرفتەكەت بكە بۆی تا مامۆستاكە یان خوێندنگاكە بتوانێ یارمەتیت بدا بە ناوبژیكردن لە نێوان تۆ و دایكوباوكت و ئهوە ڕوونبكاتەوە كە تۆ لەڕاستیدا هەم دەبێ ئامادەبی لە وانەوتنەكاندا و هەم مافتیش هەیە لە ئامادەبوون لە هەموو وانەوتنەكاندا.

چی بەسەر خێزانەكەم دێ؟

تۆ و خێزانەكەت مافتان هەیە لە وەرگرتنی ئهو كۆمەك و یارمەتییە، كە پێویستە بۆتان. خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی چاوەدێریی ئهوە دەكا كە خێزانەكەت بتوانێ قسەبكا لەگەڵ كەسێك لەبارەی ئهوەی ڕوویداوە، ئهگەر ئهوان بیاندەوێ.

ئایە دەتوانرێ بزانرێ من كچێتیم ماوە؟

نە، ناتوانرێ. نە دەتوانرێ تەماشای تۆ بكرێ نە تەماشای ناوگەڵت بكرێ بۆ ئهوە بزانرێ تۆ كچێتیت ماوە. كچێتیی بەستراوەتەوە بە شتێك كە پێی دەڵێن پەردەی كچێتی. پەردەی كچێتی هەر هەبوونی نیە. لە ڕاستیدا ئهوەی هەیە لۆچێكی لیكەگلاندە لەدەوری قەراخی كونی خەمشە و پێی دەوترێ بازنەی خەمشە. شێوەی بازنەی خەمشەی ژنان جۆراوجۆرە و ناتوانرێ بزانرێ كە تۆ سێكست كردووە یان نە. هیچ دڵنیاییەكیش نیە بۆ ئهوە كە كاتێ كچ بۆ یەكەم جار سێكسبكا، ناوگەڵی كچەكە خوێنی لێ بێت. لە ڕاستیدا نێزیكەی 70% لە كچان خوێنیان لێ نایەت كە بۆ یەكەم جار سێكس دەكەن. خوێنلێنەهاتن لە كچ ئاساییترە لە خوێنلێهاتن كاتێ كچەكە بۆ یەكەم جار سێكسدەكا.

ئایە مرۆڤ دەتوانێ هاوسەرییبكا پێش ئهوە تەمەنی ببێتە 18 ساڵ؟

بۆ ئهوە مرۆڤ بتوانێ هەوسەرییبكا دەبێ 18 ساڵی پڕەوەكردبێ، بەڵام مرۆڤ دەتوانێ هاوسەرییبكا پێش پڕەوكردنی 18 ساڵ ئهگەر هۆی تایبەتی هەبوو. ئهو كاتە مرۆڤ دەتوانێ لای بەڕێوەبەرایەتیی هەرێم داوابكا زووتر هاوسەرییبكا. بەڵام ئهو كەسە كە هاوسەرییدەكا، دەبێ خۆی هەمیشە ئهوە هەڵببژێرێ، بەبێ ڕەچاوكردن لە تەمەن. كەسێكیتر نابێ بڕیاربدا، هەر تۆ بڕیاردەدەی لەبارەی هاوسەرییكردنتەوە.

ئایە دەتوانم پەشیمانببمەوە لە سكاڵایە كە كردوومە لای پۆلیس؟

نە، ئهگەر تۆ سكاڵات كردووە، دەبێ پۆلیس لێكۆڵینەوەیە بكا، بەڵام لێكۆڵینەوەی پۆلیس واناگەیەنێ كە ئهمە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك دەگەیەتە دادگاییكردن. ئهگەر بەڵگەی تەواو لەبەر دەستدا نەبێ كە بسەڵمێنی مرۆڤ تاوانێكی كردووە، لێكۆڵینەوەكە كۆتایی پێی دەهێنرێ، واتە دادگاییكردن ئهنجام نادرێ.

لە كوێ پارە وەردەگرم ئهگەر خێزانەكەم بەجێهێشت؟

ئهگەر تۆ تەمەنت لە 18 ساڵ كەمترە و ناتوانێ لەگەڵ خێزانەكەتدا بمێنیتەوە، دەتوانی بڕۆی بۆ لای خێزانێكیتر، كە پێی دەوترێ ماڵی خێزان (familjehem). ئهوان چاوەدێریی پێویستییەكانی تۆ دەكەن لە خواردن و جلوبەرگ و خەرجیی گیرفان. ئهگەر تۆ تەمەنت لە 18 ساڵ زیاترە، دەتوانی داوای كۆمەكی بەخێوكردن بكەی لە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی.

ئایە دەكەومە كوێ ئهگەر خێزانەكەم بەجێهێشت؟

ئهگەر تۆ دەبێ خێزانەكەت بەجێبهێڵی، دەتوانی بڵێی لە كوێ دەتەوێ بژێی، بەڵام دڵنیایی نیە بتوانی بڕۆیتە ئەو شارە كە داوای دەكەی. ئهگەر، بۆ وێنە پێویستیت هەبوو بە ماڵی خێزان، دەبێ ماڵێكی لەبار هەبێ لەو شارە كە تۆ دەگوێزیتەوە بۆی.

ئایە دەتوانم جارێكیتر خێزانەكەم ببینم ئهگەر وازبهێنم لێیان؟

ئێمە دەزانین هەندێ كەس هەستدەكەن زۆر خۆشە ئهگەر خۆیان بە تەنیا بژێن، بەڵام هەندێتر هەن كە بیری خێزانەكەیان دەكەن. لە سەرەتاوە زۆر جار باشە لەگەڵ كەمێ هێمنیی و ئاسوودەیی. ئهگەر دەخوازی چاوت بە یەكێ لە خێزانەكەت بكەوێ، گرینگە بكرێ بە شێوەیەكی ئاسایشانە. هەمیشە ناتوانی خێزانەكەت ببینی لە ئەو كاتە تۆ دەتەوێ چوونكە ئهمە دەكەوێتە سەر بارودۆخەكە. خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی دەتوانێ یارمەتیيت بدا لە تەماشاكردنی لەباری چاوپێكەوتنت بە خێزانەكەت و بزانێ تۆ هەستدەكەی بە دڵنیایی. لەوانەیە تۆ بخوازی هاوڕێیەك یان كەسێ، كە كاردەكا لە كێشكی ژنان، لەگەڵتا بێت. لە لایەكی ترەوە هەرگیز پێویست ناكا چاوت بە خێزانەكەت بكەوێ ئەگەر خۆت نەتەوێ.

Viktiga kontakter

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se