كێشكی كچان و ژنان (Tjej- och kvinnojourer)

 

ئەو كەسە هەستدەكا كچە یان ژنە، دەتوانێ ڕووبكاتە كێشكی كچان تا لەگەڵ كەسێكدا قسەبكا. هەموو كێشكەكانی كچان ئیمێلیان هەیە و زۆریانیش چات و ژمارە تەلەفۆنیان هەیە بۆ پێوەندیكردنت لەگەڵیاندا.

مرۆڤ دەتوانێ هەمیشە نەناسراو بێ لە كێشكی كچان و ئەو كەسانە كە مرۆڤ لەگەڵیان قسەدەكا بەڵێنی نەدڕكانیان هەیە. واتە كەس بۆی نیە ئەو قسانە دەكرێن بۆ یەكێكیتر باسیان بكا. كێشكی كچان دەستەڵاتدار نیە كە واتە ئەوان ئەرکى سكاڵاكردنیان نيه. كه واته باشدەبێ ئەگەر یەكەم جار قسەبكرێ لەگەڵ كێشكێكی كچاندا و بۆچوونەكان و هەستەكانی دەربخا بە هێمنیى، بێ پێویستكردن بە نیگەرانیی لةوة كە یەكێ دەبێ سكاڵابكا. كێشكی كچان لە زۆر شار هەیە، بەڵام لە هەموو شارێ نیە. مەرج نیە قسەبكەی لەگەڵ یەكێكدا لە ئەو شارە كە تیای دەژێى. كێشكی كچان دەدۆزیتەوە لە www.tjejjouren.se

هەروەها مرۆڤ دەتوانێ لەگەڵ كێشكی ژنان قسەبكا وەك ئەوەى لەگەڵ كێشكی كچان، بەڵام ئەمان شوێنی زندەگیی پارێزرویان هەیە، كە لەوێ لە باری تەنگاوەدا مرۆڤ دەتوانێ بژێ بە نهێنی ئەگەر مرۆڤ دەبێ خێزانەكەی یان هاوسەرەكەی بەجێبهێڵێ. كێشكی ژنان و كێشكی كچان پێوەندیی باشیان هەیە لەگەڵ پۆلیس و خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییدا و دەزانن لەگەڵ چ مرۆڤێ باشە قسەبكرێ.

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se