پۆلیس

بەم شێوەیە دەتوانی پێوەندی بكەی

ئایە ڕوو لەكوێ بكەم ئەگەر ڕێز نەگیرا لە مافەكانم؟

ئایە لە دۆخێكی تەنگاوییت؟ تەلەفۆنبكە بۆ پۆلیس بۆ ژمارە  112!

بێجگە لەو دەستەڵاتانەی كۆمەك و یارمەتیی، كە لە خوارەوە نووسراون، هەموو شارەوانییە ئەرکى لەسەرە و بەرپرسە لە كۆمەككردن و یارمەتییدانی كەسانێ كە تووشی زەبر بوونە، بۆیە دەتوانیتیش پێوەندیبكەی بە پۆلیسی شارەوانييەكەت، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی یان نەخۆشڤانێكی/ڕاوێژكارێكی كۆمەڵایەتی لە خوێندنگاكەت.

بریس (BRIS)

بریس ڕێكخراوەیەكە بۆ منداڵانێ كە ژیانیان ناخۆشە و ئەمەش دەكەوێتە سەر پێویستییان. تۆ كە تەمەنت تا دەگاتە 18 ساڵ، دەتوانی بەنەناسراوی تەلەفۆنبكەی و قسەبكەی لەگەڵ پێگەیشتوویەكدا لە بریس. لە ناو خەرجنامەی تەلەفۆنەكەت هەرگیز دیارنادا كە تۆ تەلەفۆنت كردووە بۆ تەلەفۆنی كۆمەككردنی منداڵ و بریس پارەی ئاخافتنی تەلەفۆنەكە دەدا. هەموو پێگەیشتوویە لە تەلەفۆنی یارمەتیی منداڵ، ئەرکى دەرنەخستنی نهێنییان هەیە. تەلەفۆنی یارمەتیی منداڵ: 111 116 ماڵپەڕwww.bris.se :

كێشكی ژن و كچ (Kvinno- och tjejjourer)

دەتوانی تەلەفۆن بكەی بۆ كێشكی ژن و كچ بەنەناسراوی. هەموو ژنانی كێشك ئەركی دەرنەخستنی نهێنییان هەیە.

شوێنەكانی وێب: یەكێتیی سەراسەری كێشكی ژنانی سوێد: kvinnojouren.se

ڕێكخراوی سەراسەری كێشكی ژنان و كچان لە سوێد: roks.se

كێشكی كچان: tjejjouren.se

ۆ م و (UMO) کلینیکى گەنجان لەسەر ئەنتەرنێت

UMO کلینیکى گەنجانە لەسەر ئاستى وەلات لەسەر ئەنتەرنێت لەنێوان 13 و 25 سالى. مەبەست لەو سایتە ئەوەیە ئاسان بێ بۆ گەنجان زانیارى ئەکید وهاوچەرخ بدوزنەوە لەبارەى سێکس وتەندروستى وپەیوەندیەکان.

ماڵپەڕ: umo.se

پێشوازیگای لیننا Linna-mottagningen

پێشوازیگای لیننا بۆ ئەو لاوانەن كە تەمەنیان 13-25 ساڵە و تووشی ستەم یان هەڕەشە یان زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، بوونە. تەلەفۆنی كێشك: 020-40 70 40 ماڵپەڕ: kvinnonet.net

ئەلێکترا (Elektra)

Elektra رێکخراوەکە کاردەکات کچان وکوران کە ئەژین لەژێر چەوساندنى پەیوەست بە شەف وکێشەوە. Elektra گفتوگوى پشتەوانى پێشکێش دەکات بەرێگاى تەلیفون وئیمێل. کچان وکوران ئەتوانن پەیوەندى بکەن بە رێکخراو .

ماڵپەڕ: Elektra

ر ف س ل (RFSL)

ر ف س ل ئامۆژگاریی سكۆنە (RFSL Rådgivningen Skåne) كۆمەك و ئامۆژگاریی دەكا بۆ ئەو كەسە كە تووشی زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە بووە بە هۆی خەسڵەتی سەكسییەوە. كێشكێكی تەلەفۆنیان هەیە و دەستدەكەن بە گرووپێكی كۆمەك.

ماڵپەڕ: heder.nu

هاوزایەندگرا و دووزایەندگرا و ترانس (HBT) وشەرەف (HBT & Heder)

RFSL Ungdom و ALMAeuropa پێکەوە پروژەک بەرێوە ئەبەن بەناوى ”Hbt & heder” وشەرەف ئاراستەکراوە بۆ گەنجانى Hbt کە توشى توندوتیژى پەیوەست بە شەرف دەبن. پروژە لاپەرەکى هەیە لەسەر ئەنتەرنێت و پشتەوانى پێشکێش دەکات بەرێگاى چات وئیمێل.

رزگارى مندالان (Rädda Barnen)

رزگارى مندالان رێکخراوەکە خەبات ئەکات لەپێناوى مافى منالان بەرێگاى بەرزکردنى وشیارى وپشتیوانى کردنى منالانى توشى مەترسى دەبن. رزگارى مندالان ئەو سایتە بەرێەوە ئەبات کە تۆ تێیداى ئێستا مافت، Dina Rättigheter. Dina Rättigheter هەروەها کێشکى م س ن تێدا هەیە، msn@dinarattigheter.se/wp-2016، وئیمێلى dinarattigheter@rb.se. لێرە (här) ئەتوانى بزانى کەى چات کراوە بە.

بنکەى رزگارى مندالان بۆ منالان وگەنجانى لە کێشەدان

رزگارى مندالان هەروەها بنکەیەکى هەیە بۆ منالان وگەنجانى لە کێشەدان وئەتوانى زیاتر بخوێنیەوە لێرە. ئەگەر بتەوێ پەیوەندیان لەگەل بکەى پێویستە پەیوەندى بکەى بە رزگارى مندالان لەسەر بەدالەى 020-698 90 00. لەسەر www.rb.se ئەتوانى زیاتر بخوێنیەوە لەبارەى کارکردن لەسەر رزگارى مندالان.

یەكێتیی لاوانی خاجی سوور (Röda Korsets ungdomsförbund)

یەكێتیی لاوانی خاجی سوور كاروباری هاوڕیی كێشكدار(Jourhavande Kompis)  دەباتەڕێوە كە یەكسەرە كاردەكا لەگەڵ دڵنیایی منداڵ و لاواندا. كێشكێكی تەلەفۆنیە كە بۆ ئەوێ دەتوانی تەلەفۆنبكەی بەنەناسراوی كاتێ پێویستیت هەیە به قسەكردن لەگەڵ یەكێكدا. ئەوانە كە وەڵامدەدەنەوە، گەنجن و بەتەواوەتی ئەركی دەرنەخستنی نهێنییان هەیە. هاوڕیی كێشكدار: 020-222 444 ماڵپەڕ: rkuf.se

كێشكی خوشك سۆمایا (Systerjouren Somaya)

كێشكی خوشك سۆمایا كێشكێكی ژنانەیە، كە زیاتر لە دە ساڵە خاوەنی ئەزموونە، بەتایبەت لە چاوپێكەوتنی ژنانێ، كە بەڕەچەڵەك بێگانەن و ژنانێك كە پێشینەیان موسڵمانە. ئەوان ئامۆژگاریی و كۆمەك و یارمەتیی پێشكەشدەكەن بۆ یارمەتیی خۆیی لە ڕێگای تەلەفۆنی كێشكەكەوە، كە كراوەتەوە لە هەموو ڕۆژەكان لە كاتژمێر 09-16. سێ شوێنی زندەگیی پارێزراویان هەیە، كە یەكێكیان بەتایبەت بۆ ژنانێكە كە گرفتی پێوەندار بە شەرەفیان هەیە. قسەدەكەن بە زیاتر لە30  زمان. تەلەفۆن: 020-81 82 83 ماڵپەڕ: somaya.se

چارێكیتر بیربكەرەوە! (Tänk om!)

چارێكیتر بیربكەرەوە! كۆمەڵەیەكی ئیدیالیە كە لە ساڵی 2009 دامەزراوە بۆ كاركردن لەگەڵ ئاگاداریی، زانیاریی، ئاخافتن و تیماركردنی كەسانێ كە تووشی ستەم و زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، بوونە. لە پێش هەموو شتێكەوە، چارێكیتر بیربكەرەوە! وەكو كۆمەڵە، بایەخدەداتە پرسی زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە، گرفتی بادە و ناركۆتیكا، تاوانكردن، خۆڕووخاندن و بەرزكردنەوەی چەسپاندنی شیاویان.

زۆرتر بخوێنەوە لە tankom.net یان پێوەندیبكە پێیانەوە بەهۆی تەلەفۆن 0736-98 23 82.

هێڵی ئارامی ژنانی نەتەوەیی (Nationella Kvinnofridslinjen)

تەلەفۆنی كۆمەك و یارمەتیی نەتەوەیی هەموو كاتێ كراوەیە. تەلەفۆنكردن بۆی بە خۆڕاییە و تۆ مافت هەیە نەناسراو بی. بواری كۆمەككردن هەیە بە زمانی جۆراوجۆر. دەتوانرێ سەردانت لە ماڵپەڕەكەیان، بشاردرێتەوە.

تەلەفۆنی كێشك: 020-50 50 50، ماڵپەڕ: kvinnofridslinjen.se

ڕێنماییم و پاڵپشت (Mina råd och stöd)

بۆ ئەو کەسانەیە کە پێویستیان بە قسەکردنە لەبارەى توندوتیژى، هەرەشەکردن وکونترولکردن بە ناوى شەرەف. تەلیفون کراوەیە بۆ هەمووان، قوربانیان، خێزانەکانیان، هاورێیەکانیان وکەسانى تر  تۆ بەخورایى تەلیفون ئەکەى وئەتوانى نەناسراو بى. Mina råd och stöd بەشک لە Gryning Vård.

تەلیفون: 020-25 85 85 روژەکانى دەوام: 16:00-09:00 ماڵپەڕ: mina.rs.se

رێکخراوى نشتیمانى GAPF – هیچ جار پێلا وفاتیما لەبیر مەکەن

هیچ جار پێلا وفاتیما لەبیر مەکەن رێکخراوەکى علمانى یە مەبەستى قازانج نیە کاردەکات دژى توندوتیژى شەرەف. کراوەیە بۆ ژنان وپیاوان کە بەهەر شێوەیەک توشى یان داخبار دەبن بە توندوتیژى پەیوەست بە شەرەف. ئەگەر تۆ یان هەر کەسەک ئەیناسى لەژێر چەوسانەوە و توندوتیژى پەیوەست بە شەرەف ئەژیت، یان مەترسى هەیە هاوسەرگیرى پێ بکرێت لە کاتە ئەتوانى پەیوەندى بکەى بە GAPF وپارمەتى بەدەستبخەى . هیچ تێچوونى نیە وکارمەندان پابەندن بە پاراستنى نهێنیى.

تەلەفۆن (ئۆفیس): 08-711 60 32 تەلەفۆن (موبایل): 070-441 10 75

ئیمه‌یل: kontakt@gapf.se

ماڵپەڕ: gapf.se

1000 دەرفەت (1000 Möjligheter)

1000 دەرفەت رێکخراوەکە مەبەستى قازانج نیە دامەزراوە لەسەر بنەماى ئافرەتانە وکاردەکات لەپێناو کومەلگایەکى یەکسان. رێکخراوى 1000 دەرفەت لەو باوەرە دایە کە گرنگترین رێگا بۆ پێشخستنى کارکردن لەسەر یەکسانى کارکردنە لەگەل کچ وکور وکەسانى نێرەمو، بەشێوەکى جودا یان هاوبەش. 1000 دەرفەت کاردەکات لەپێناو کومەلگایەکى یەکسان بەرێگاى کارى خوپاراستن وکارى پشتەوانیکراوى ئاراستەکراو . پێویستیت هەیە لەگەل کەسێک قسەبکەى؟ ئێمە لێرەینە بۆ پشتەوانیکردنت! ئەتوانى قسە بکەى لبارەى هەر شتەک بتەوێ، هیچ شت نیە زور گچکە بێ یان زور گەورە بێ. ئێمە لێرەین بۆ تۆ، گەنج وگەورە پشتەوانیت دەکەین ویارمەتیت دەدەین لەبارەى ئەو شتەى ئەتەوێت. ئێمە کاردەکەین لەسەر بنەماى سوزى پاراستنى نهێنى. هەر روژێکى دووشەمب لەنێوان کاتژمێرى 21-19، وهەینى لە 20-18، ئەتوانى چات بکەى لەگەل ئێمە لەسەر ئەو سایتە.

ماڵپەڕ: 1000mojligheter.se

پرسی كوڕان (Killfrågor)

پرسی كوڕان ماڵپەڕکێ بۆ کوران، یان ئەوان كەسکێ هەستدەكەن وەک کوران لە تەمەنی 18-10 ساڵ، ئەتوانن ئیمه‌یل یان چات ئەکەن لەگەڵ هاورێانمان (پێگه‌یشتوو فێرکراو دڵخوازكار) لبارەى هەر شتەک ئەوێن. مەبەستی پرسی كوڕان کە کوران، هەروەک کچان، تووشی زۆر چاوه‌ڕوانی ئەبن چون لە کۆمەڵگا ئەبن، ئێمە دەوێت دەبێن وەک فۆروم لەوێ کوران دەتوانن قەسە بکەن چۆن ژیان دەبێت وەک کور، لەوێ کوران سرووش دەبن کرداری یەکسان ئەکەن!

ماڵپەڕ: killfrågor.se

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se