دەترسی بە زۆرەملێ بدرێی بە شوو یان ژنبهێنێ؟

 

ئەگەر مرۆڤ فشار بهێنرێتە سەری تا بێ خواستی خۆی هاوسەریی بكا، بۆ نموونە لێی بدرێ یان هەڕەشە لێی بكرێ یان زۆر لێی بكرێ یان دەرگا لەسەری دابخرێ و لە دۆخێكی تەنگاویە، دەبێ مرۆڤ تەلەفۆن بكا بۆ ژمارە تەلەفۆن 112. ئهگەر دۆخەكە تەنگاوی نەبوو، مرۆڤ دەبێ تەلەفۆن بكا بۆ ژمارە 14 114 تا پێوەندیبكا بە پۆلیسەوە.

سڵ مەكە لە داواكردنی یارمەتیی

ئەگەر مرۆڤ لە درەوەی وڵاتە، مرۆڤ تەلەفۆندەكا بۆ ژمارە 00 14 114 77 46+. مرۆڤ دەتوانێتیش پێوەندیى بكا بە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی شارەوانێكە. كاتێ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییەكە داخراوە بە شەوان و لە ڕۆژە پشووەكاندا، مرۆڤ دەتوانێ پێوەندیى بكا به كێشكی كۆمەڵایەتییەوە. مرۆڤ دەتوانێ ژمارەی تەلەفۆنی خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی و كێشكی كۆمەڵایەتیی بدۆزێتەوە لە ماڵپەڕی شارەوانیی یان لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی زانیاریی، بۆ نموونە 118 118 یان 100 118.

ئەگەر تۆ نادڵنیای، تەلەفۆنبكە بۆ كێشكێ

ئەگەر مرۆڤ ناخوازێ بڕوا بۆ پۆلیس یان بۆ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی، یەكسەر دەتوانێ پێوەندیی بكا بە ڕێكخراوێكی دڵخوازانەوە یان دامودەستگایەكی كێشكەوە، كە خاوەن ئەوزموونە لە كاركردن لەگەڵ ئەو لاوانه كە مەترسیان هەیە بە زۆر بكرێنە هاوسەر. دامودەستگا هەیە بۆ كچان و كوڕان و كەسانی ترانس. مرۆڤ دەتوانێ ئیمێل بنێرێ یان تەلەفۆنبكا یان سەردانی ڕێكخراوەكە بكا. پێویست ناكا مرۆڤ ناوی خۆی بێژێ یان باسی ئەوە بكا لە كوێ دەژێ ئەگەر مرۆڤ نەخوازێ. ڕێكخراوێكی دڵخوازانە دەتوانێ یارمەتیى كەسێ بدا و ڕوونی ئەوە بكاتەوە كە مرۆڤ چ مافێكی هەیە و پۆلیس و خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی چی دەتوانن بكەن تا یارمەتیى یەكێ بدەن. هەروەها ئەوان دەتوانن لەگەڵيدا بڕۆن بۆ لای پۆلیس یان خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی.

داوای ئامۆژگاریی بكە لە هاوڕێ و لە خوێندنگا

هەروەها مرۆڤ دەتوانێ قسەبكا لەگەڵ یەكێك كە بڕوای پێی هەیە و داوای ئامۆژگاری و كۆمەك و یارمەتیى لێی بكا تا پێوەندیى تر بكا ئەگەر پێویستی كرد. لەوانەیە ئەم كەسە مامۆستایەك، هاوڕێیەك، دایك، باوك، ڕاوێژكارێكی كۆمەڵایەتیی خوێندنگاكە یان كارمەندێ لە پێشوازیگایەكی لاوان بێ. ئەگەر توانرا، مرۆڤ دەتوانێ هەوڵبدا قسەبكا لەگەڵ دایكوباوكیدا یان خزمانی و باسی ڕەوشی خۆی بكا و هەوڵبدا قایلیان بكا هاوسرێكە بوەستنن.

دەتوانی زۆرتر بخوێنیتەوە لە لاپەڕەی میری لە پرسیار و وەڵامدا لە بارەی هاوسەريی زۆرەملێ. لاپەڕەكە بە هەموو زمانەكان هەیە.

 

تێبینی: ليرەدا دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە.

هەروەها دەتوانی داوای نامیلكەی زانیاریی “ئایە دەتوانم هاوسەرییەتی بكەم لەگەڵ ئەو كەسە خۆم دەخوازم؟” بكەی كە بە خۆڕاییە و نووسراوە بە گەلێك زمان. بكەوە شوێن لینكی: ئایە دەتوانم هاوسەریی بكەم لەگەڵ ئەو كەسە خۆم دەخوازم؟

تێبینی: فایەلێكی پ د ف (pdf-fil) دەكرێتەوە. لێرەدا دوگمەی پەشۆكان نیە بۆ بەپەلە دەرچوون لە ناو لاپەڕەكە/فایەلەكە.

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se