تۆ كە تەمەنت لە سەرەوەی 18 ساڵە

 

ئەگەر تۆ تەمەنت لە 18 ساڵ زۆرترە، خۆت دەتوانی بڕیاربدەی لە كوێ بژی و دەتوانیتیش خانووبەرە بۆ خۆت پەیدابكەی. لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە دەبێ ماڵەكەت بەجێبهێڵی و زندەگی بكەی لە شوێنێكیتر و ڕابكەی لە خێزانەكەت یان لە كەسێكیتر كە ژیانت دەخاتە مەترسییەوە ئەگەر لە ماڵەكەی خۆت بمێنیتەوە.

ئەوكاتە دەتوانی یارمەتیی وەربگری لە لایەن خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی تا بەشێوەیەكی كاتی بژێی لە خانووبەرەیەكی پارێزراو. ئەمە دەتوانی بە هاسانترین ڕێگا بیكەی بە تەلەفۆنكردن بۆ پێوەستگای تەلەفۆنی شارەوانی وداوای یەكەی پێشوازیگای خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی بكەی. لە هەندێ شارەوانیی پێشوازیگای ئاسایشی ژنان هەیە كە دەتوانی بڕۆی بۆ لایان، دەنا لەوانەیە كێشكێكی ژنان هەبێ. ئەگەر كێشكێكی ژنان هەبوو، دەتوانی خۆت پێوەندی پێیەوە بكەی بێ ئەوە بیكەی لە ڕێگای خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییەوە. كێشكی ژنان تاڕادەیەك لە هەموو شارەوانییەكان هەیە كە كۆمەڵەن و ژنان دەستیان پێكردووە بۆ كۆمەككردن و یارمەتیدانی ژنانی تر. كێشكی ژنان شوێنی زندەگی پارێزراوی هەیە بۆ ئەو ژنانە كە پێویستییان بە یارمەتیی هەیە وشوێنەكان بەزۆریی نهێنین. لەگەڵ ئەوەشدا جاروبار گواستنەوە بۆ كێشكێكی تری ژنانی لە شارێكیتر، پێویستە بۆ ئامادەكردنی پارێزەی باشتر. كێشكانی ژنان كارمەندیان هەیە كە ڕاهاتوون كاربكەن لەگەڵ كچان و ژنانی لێقەوماو. لەوانەیە ژنانیتر لەوێ بژێن كە هەمان ئەوزموونيان هەیە. ئەم ژنانانە دەتوانن ببنە كۆمەكێكی باش بۆ قسەكردن لەگەڵیاندا، بێجگە لە كارمەندەكان. دەتوانیتیش یارمەتیی وەربگری بۆ دۆزینەوەی شوێنێك بۆ ئەوە تیایدا بژی بۆ ماوەیەكی درێژخایان.

ئەگەر تۆ كوڕی و تەمەنت زۆرترە لە 18 ساڵ، دەتوانی یارمەتیی وەربگری لە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی تا بەشێوەیەكی كاتی بژێی لە خانووبەرەیەكی پارێزراو. ئەمە دەتوانی بە هاسانترین ڕێگا بیكەی بە تەلەفۆنكردن بۆ پێوەستگای تەلەفۆنی شارەوانی وداوای یەكەی پێشوازیگای خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی بكەی. دەتوانی بەنەناسراوی تەلەفۆنی ئەوێ بكەی ئەگەر پرسیار و بیركردنەوەت هەبێ. هەروەها كيشكێكی زیانخواردەی تاوان دەتوانێ یارمەتیت بدا لە وەڵامدانەوەی پرسیار. ئەمرۆ شوێنی زندەگی پارێزراو هەیە بۆ كوڕان كە تووشی زەبری پێوەند بە شەرەف بوونە. بەبێ ڕەچاوكردن ئەگەر ئەمە هەبێت لە شارەوانييكەت یان نە، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی لە شارەوانییەكەت ئەركدارە یارمەتیت بدا. لەوانەیە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی ئەپارتمانتى كێشكی خۆی هەبێ بۆ دۆخی تەنگاوی یان دەتوانن گرفتەكە چاربكەن لە ڕێگای میوانخانە یان ئوتێل.

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se