دایكوباوكت

دایكوباوكت چییان بەسەر دێ؟

 

ئەگەر تۆ لە 18 ساڵ كەمتری و باسدەكەی بۆ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی كە خێزانەكەت دەتخەنە ژێر مەترسیەوە، دەبێ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی یارمەتیت بدا. ئەمە كاریانە و دەبێ ئەوان تێبگەن تۆ چ یارمتییەكت پێویستە.

تۆ و خێزانەكەت پێویستیتان بە یارمەتيى جۆراوجۆرە. بۆ ئەوە خۆت و خێزانەكەت كۆمەكی ڕەوان وەربگرن، باش دەبێ ئەگەر تۆ باسی چۆنییەت دۆخەكەت بكەی.

ئایە من بێوەفا دەبم بەرامبەر دایكوباوكم ئەگەر باسبكەم؟

نە، ئێمە دەزانین كە ئاساییە ئهو گەنجانە، كە داوای یارمەتیی دەكەن لە كۆمەڵگا، هەستدەكەن بێوەفاییدەكەن بەرامبەر دایكوباوكیان و خزمیان. هەستدەكەن ئیخباريى خێزانەكەیان دەكەن لای پۆلیس و ئەم كارە دایكوباوك و داپیرەیان خەمگین و نائومێد دەكا لەوانەیە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی سەردانی ماڵ بكا و سكاڵا لای پۆلیس بكرێ. ئەو كاتە گرینگە بیربكەیتەوە كە ئەوەى ئازاردەدرێ هەڵە ناكا كاتێ باسی دەكا. نابێ خێزان لە منداڵەكەی بدا یان هەڕەشە لێی بكا یان تف لێی بكا یان دەرگا دابخا بە سەریا یان سووكایەتیی پێی بكا. زۆر كەس دەیانەوێ بزانن چی ڕوودەدا كاتێ مرۆڤ باسدەكا و لەوانەیە زندەگی بكا لە شوێنێكی پارێزراو.

كۆمەككردنی خێزانەكە

ئەگەر تۆیش لە ماڵ نەمێنی، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی كۆمەك خێزانەكەت دەكا ـ لە پلەی یەكەم ئەگەر خوشك و برات هەیە و لە ماڵ دەژێن. زۆر لە ئهو گەنجانە كە دەخرێنە ژێر ستەم و زەبری پێوەندار بە شرەفەوە و ناچاردەبن ڕابكەن لە خێزانەكانیان، دەیانەوێ بزانن ئایە جارێكیتر دەتوانن چاویان بە دایكوباوك و خۆشكوبراكانیان بكەوێ. لەوانەیە لە مەودای بینیندا بتوانی بێگومان جۆرە پێوەندییەت هەبێ ـ ئەگەر تۆ بخوازی. هەمیشە وا نابێ بەتەواوی كاتێ تۆ بتەوێ، بۆ وێنە ئەگەر هەڕەشەی ترسناك هەبێ لەلایەن یەكێ لە ناو خێزانەكە. ئەگەر مرۆڤ حەزبكا پێوەندیبكا یان چاویبكەوێ بە خێزانەكەی، دەبێ مرۆڤ داوای یارمەتیی بكا لە كارمەندی ڕاپەڕێنەری خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی. ئەو كاتە ئەوان دەتوانن مەترسییەكان هەڵسەنگێنن و یارمەتیيت بدەن بە شێوەیەكی ئاساییشانە.

كاری خێزان لە ناو ئەو خێزانانە كە تیایدا ستەم و زەبری پێوەندار بە شەرەفەوە ڕوویداوە، تاڕادەیەك شتێكی نوێیە بۆ خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی. ئەو شێوازانە كە پێشتر هێنراونەتە پێشەوە، بۆ نموونە خێزان كە بادە و ناركۆتیكا بەكاردەهێنێ، نەگونجاون بۆ ئەم گرفتە. لە هەموو ئووروپادا، كاردەكرێ بۆ زانینی ئەوە چۆن بتوانرێ بە شێوەیەكی باشتر كاربكرێ بۆ كۆمەككردنی منداڵ و دایكوباوكان.

ئاگاداركردنی پۆلیس

ئەمە دەكەوێتە سەر ڕووداوەكە و لەوانەیە ئاگاداری پۆلیس پێویستبێ ئەگەر لێرە (här) پرسەكە پێوەندی بە تاوانەوە بێ. ئەگەر سكاڵاكرا لە دایكوباوكت لای پۆلیس بە هۆی تاوانێكەوە و پۆلیس لێكۆڵینەوە دەكا، ئەو كاتە لەوانەیه گفتوگۆی دادگا بكرێ. لەوانەیشە تۆ دەبێ شایەتیيبدەی. مافت هەیە نوێنەرێكت هەبێ لە دادگا )دادناسێك كە یارمەتیيت دەدا) و هەروەها مافت هەیە لە كاتی لێپرسینەوە و گفتوگۆی دادگا، یەكێ لەگەڵ خۆت ببەی، كە هەستدەكەی بە دڵنیایی لەگەڵیدا. ئەگەر تاوانێكی گەورە دژت كراوە، بۆ وێنە وەك ئازاردان، ئەو كاتە لەوانەیە تاوانبارەكە زیندانیبكرێ و تۆیش خەرمانە وەربگری. لەوانەیشە سزای پارەدان بە كۆمەڵگا، بدرێ

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se