تۆ كە تەمەنت كەمترە لە 18 ساڵ

 

ئەگەر تۆ كچی و تەمەنت لە 18 ساڵ كەمترە، دەتوانی ڕووبكەیتە كێشكی ژنان یان كچان لە شارەوانییەكەت. هەموو شارەوانییەكان كێشكی ژنانیان هەیە و زۆربەیانیش كێشكی كچانیان هەیە. دەتوانی ڕووبكەیتە كێشكی ژنان و كچان بەنەناسراوی تەواو و تەلەفۆنكردن بۆ ئەوێ بە خۆڕاییە. زۆر لە كێشكەكانی كچان ئیمێل و چاتیان هەیە، كە لەوێ دەتوانی بەنەناسراوی بدوی و كەس داوا لێت ناكا سكاڵابكەی یان هەڵوێست وەربگری. هەروەها بەزۆری كێشكی ژنان و كێشكی كچان پێوەندیی باشیان هەیە لەگەڵ پۆلیس و خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییدا و دەزانن كێ باشە مرۆڤ لەگەڵیدا قسەبكا لە كاتی پێویستییدا.

ئەگەر تۆ كوڕی و تەمەنت لە 18 ساڵ كەمترە، دەتوانی پێوەندییبكەی بە كێشكێكی پیاوان یان كێشكێكی كوڕان. ئەگەر تەلەفۆنبكەی بۆ كێشكێكی پیاوان یان كێشكێكی كوڕان، دەتوانی نەناسراو بی و باسی گرفتەكەت بكەی لەگەڵ یەكێكدا كە گوێ لێت دەگرێ. دەرفەتیش هەیە بۆ پێوەندییكردن بە یەكێكەوە بەهۆی ئینتەرنێتەوە لە www.killfragor.se یان www.umo.se ئەگەر مرۆڤ بخوازێ زانیاریی و كۆمەك وەربگرێ.

بەڕێوەبەرایەتییەكان، بۆ نموونە وەك پۆلیس یان خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی، ئەركداران سكاڵابكەن ئەگەر زانیان كەسێك تاوان دژی كراوە یان كەسێك تەمەنی كەمترە لە 18 ساڵ زیانی لێكەوەتووە.

هەستدەكرێ سكاڵاكردن هەنگاوێكی گەورەیە، بۆیە لەوانەیە باشترە ئەگەر قسەبكرێ لەگەڵ كەسێكدا ئەركی سكاڵاكردنی نەبێ یان لەگەڵ كەسيكدا كە تۆ به نەناسراوى دەمێنیتەوە، بۆ وێنە وەك كێشكی ژنان یان كچان یان www.killfragor.se بەم شێوەیە دەتوانی تاقی بۆچوونەكانت بكەیتەوە و بیرەكانت جیابكەیتەوە بە هێمنیی.

هەموو كەسێ دەتوانێ پێوەندییبكا بە خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییەوە (socialtjänsten). ئهمە دەیكەی بە تەلەفۆنكردنی پێوەستگای شارەوانییەكەت و داوابكە قسەبكەی لەگەڵ یەكەی پێشوازیگای خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی (socialtjänstens mottagningsenhet). كاتێ گرەفتەكەت ڕوونكردەوە، كات وەردەگری بۆ چاوپێكەوتن بە سكرتێرێكی كۆمەڵایەتیی، كە كاردەكا لەگەڵ شوێنی زندەگی پارێزراو. بە بێ ڕەچاوكردن لە تەمەن و زایەندت، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی ئەركی لەسەرە یارمەتیت بدا. ئەمە ئەوەش دەگرێتەوە ئەگەر كەمتوانایەتیتیش (funktionsnedsättning) هەبوو. ئەگەر كەمتوانایەتیییت هەبوو، ئەو كاتە زەحمەت دەبێ ماڵ بەجێبهێڵی و خانوویەكی گونجاوی نوێ بدۆزیتەوە، بەڵام تۆ هەمان مافت هەیە وەك ئەوانیتر وئەركی خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییە یارمەتیت بدا. ئەگەر ناچار بوویت خێزانەكەت بەجێبهێڵی، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی دەتوانێ بتخاتە خانووی كێشكێ. هاتن بۆ خانووى كێشك ئەوەیە كە تۆ دەڕۆیت بۆ لای خێزانێكیتر كۆنترۆڵكراوە لەلایەن خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتییەوە، كە هەڵسەنگراوە خانوویەكی باشە. لەوانەیە لاوانیتر هەبن لە ماڵەكە و لەوانەیە ڤیلا بێت یان ئةپارتمان بێ. لە ماوەی زندەگیكردنت لە خانووى كێشكەكە، خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتیی لێكۆڵینەوەدەكا بۆ ئەوە بزانرێ دتوانرێ چارەی گرفتەكەت بكرێ لەگەڵ ماڵی خۆتان. ئەگەر كرا، ئهو كاتە دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ماڵی خۆتان. ئەگەر نەتوانرا چارەبكرێ یان ئەگەر تووشی زەبر و پەلاماردان دێی، دەتوانی بگوێزیتەوە بۆ خانوویەك تیایدا بژی تا گەورەدەبی وپێدەگەی و دەتوانی خۆت ببەیتە ڕێوە. ئەمە پێی دەوترێ ماڵی خێزان.

پەیوەندی گرینگ

SOS Alarm

112

www.sosalarm.se

BRIS

116 111

www.bris.se

Polisen

114 14

www.polisen.se

Rädda barnen

www.rb.se

Ungdomsmottagningen

www.umo.se

Kvinnofridlinjen

020-50 50 50

Tjejjouren

www.tjejjouren.se

Kvinnojouren

www.kvinnojouren.se